AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢ ٢٠:٣٠

لە کۆبوونەوەی ئاوانە؛

ئیسماعیلی: تیرۆریزمی مێدیایی بەدوای پەرەسەندنی توندوتیژی لە نێو گەلانی سەربەخۆیە

ئیسماعیلی: تیرۆریزمی مێدیایی بەدوای پەرەسەندنی توندوتیژی لە نێو گەلانی سەربەخۆیە

وەزیری ئیرشاد لە لە مەکۆی گشتی ڕێکخراوی هەواڵدەرییەکانی ئاسیا و ئوقیانوسووسیە وتی: تیرۆریزمی مێدیایی هێزە گەورەکان بەدوای پەرەسەندنی توندوتیژی، جودایی و نائەمنی لە نێو گەلانی سەربەخۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژدەیەمین مەکۆی گشتی ڕێکخراوی هەواڵدەرییەکانی ئاسیا و ئوقیانووسیە بە وتنی ئەوەی کە ئەم کۆبوونەوە دەتوانێت ببێتە دەسپێکی خولی نوێ لە چالاکییەکانی کۆبوونەویە ئاوانە، وتی: هیوادارم خستەڕیی ئەم کۆبوونەوە لە تاران دەسپێکی ڕۆڵی چالاکتری ئەو کۆبوونەوە لە گۆڕانکارییە مێدیاییەکانی ئەمڕۆ و داهاتووی ناوچەکە و جیهان، جیهانێک کە لەلایەن مێدیاکانەوە چێ دەکرێت و دەگێڕدرێتەوە و لە بیری گشتیدا خۆی دەنوێنێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە سەردەمانی ڕابردوودا مێدیاکان وەکوو ئامێری دەسەڵات یاد دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ مێدیا چی دیکە ئامیری دەسەڵات نییە، بەڵکوو خودی دەسەڵاتە، مێدیا دەسەلاتێکە وەکوو شێوەکانی دیکەی دەسەڵات، هەم دەتوانێت لە خزمەت دادپەروەری و بەختەوەری بۆ مرۆڤ بێت و هەم لە خزمەت ستەم و نادادپەروەری.

ئیسماعیلی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمڕۆکە زۆربەی وڵاتانی سەربەخۆی جیهان، قوربانیی هێرشی تیرۆریزمی مێدیایی زلهێزەکانن، وتی: ئەم تیرۆریزمە مێدیاییە نەک شوناس، فەرهەنگ و سەربەخۆیی وڵاتەکانی کردووەتە ئامانج، بەڵکوو ڕاشکاوانە بەدوای پەرەپێدانی توندوتیژی و نائەمنی لە نێو گەلانی سەربەخۆن.

News ID 43902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha