AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢١ ١٣:٥٧

ڕێبەر ئەحمەد:

کشانەوەم لەپێناو خزمەت کردن بە بەرژەوەندی وڵات بوو

کشانەوەم لەپێناو خزمەت کردن بە بەرژەوەندی وڵات بوو

كاندیدى پارتی دیموكراتى كوردستان بوو بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند: "له‌پێناو ته‌وافوقی نیشتمانی خۆم له‌كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كشانده‌وه‌".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ هاوكات كاندیدى پارتی دیموكراتى كوردستان بوو بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌دواى كشانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ لێدوانێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "له‌پێناو ته‌وافوقی نیشتمانی خۆم له‌كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كشانده‌وه‌".

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌تویتێكدا نوسیویه‌تى:"بەمەبەستی بەدەستهێنانی کۆدەنگی نیشتمانی‌و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی وڵات‌و هاوڵاتیان، داواکارییەکم پێشکەشکرد بۆ کشانەوە له‌کاندیدبونم بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار".

ده‌شڵێت:"سوپاسی سەرۆک بارزانی‌و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌م بۆ متمانەپێدان به‌كاندیدكردنم بۆ ئه‌و پۆسته‌، سوپاسیش بۆ هاوپەیمانە سیاسی‌و دۆستەکانمان‌و هەموو ئەوکەسانەی لەماوەی کاندیدکردنمدا پشتگیریان کردم".

News ID 43755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha