AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٨ ١٠:٣٠

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان:

17 هەزار مزگەوتی ئەهلی سوننە لە ئێران چالاکی دەکەن

17 هەزار مزگەوتی ئەهلی سوننە لە ئێران چالاکی دەکەن

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان وتی: زیاتر لە 17 هەزار مزگەوتی سوننەمان لە ئێران هەیە و بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی گەشەی 300 لەسەدی قوتابخانەکانی ئەهلی سوننە و ژمارەی تەلەبەکانمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلامی عەبدولڕەزا پوورزەهبی شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە لە کۆبوونوەی زانایانی ئەهلی سوننە و شیعەی کوردستان لە سنە ڕایگەیاند: لە هەموو ئێراندا 3200 نوێژی هەینی ئەهلی سوننە بەڕێوە دەچێت و 17 مزگەوتمان لە ئێران هەیە و بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی گەشەی 300 لەسەدی قوتابخانەکانی ئەهلی سوننە و ژمارەی تەلەبەکانمان هەیە.

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی چل ساڵی دواییدا 400 زانکۆ لە ناوچەکانی ئەهلی سوننە چێ کراون.

News ID 43718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha