سەردانی سەرۆکی میتی تورکیا بۆ هەولێر/ کۆبوونەوەی نهێنی لە گەڵ بەرەی تورکمانی

سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى گه‌یشتنى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا (میت) بۆ شارى هه‌ولێر ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كۆبونه‌وه‌شمان ئه‌نجامداوه‌".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌باره‌گای هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی باڵای به‌ره‌ی توركمانی، پێشوازییان له‌هاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) كردوه‌.

تۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆلاى ئه‌وان، هاكان فیدان كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداون، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كردوه‌.

ئه‌گه‌رچى تۆران كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاماژه‌ پێنه‌كردوه‌، به‌ڵام شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه‌، ئێواره‌ى دوێنێ هاكان فیدان به‌سه‌ردانێكى به‌په‌له‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێرو هێزێكى تایبه‌تى هه‌رێمیش پاسه‌وانیان كردوه‌.

سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه‌، مانگى ڕابردوش سه‌ردانى عێراقى كردو له‌گه‌ڵ لایه‌ن‌و به‌رپرسه‌ باڵاكانى حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.

سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى دراوسێ‌و به‌تایبه‌ت توركیاو به‌رپرسى میتى ئه‌و وڵاته‌ش بۆ هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، تیرۆرى چالاکانی کوردى تورکیا کە لە هەرێمی کوردستانن زیادیكردوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ربارى هێرشه‌ درۆنیه‌ به‌رده‌وامه‌كان، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر، ژنه‌ چالاكوانی کوردی تورکیا بە ناوی ناگەهان ئاکسل  له‌سلێمانى تیرۆركرا.

زۆر جار لە میدیاکاندا چالاکوانانی کورد بنەماڵەی بارزانی و پارتی بە هاوکاری میتی تورکیا بۆ گورز وەشاندن لە کوردەکانی تورکیا تۆمەتبار دەکەن.

News Code 43683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha