بە پێی راپۆرتی ئاژلنسی هەواڵی مێهر، شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەئۆتۆمبێلکى داوه لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان له‌شارباژێر.
قائیمقامى شارباژێر، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى درۆنه‌كه لێیداوه ژماره‌یه‌ك چەکداری پارتى ژیانى ئازاد (پژاك)ى تێدا بوه.
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌رچى تائێستا به‌وردى ژماره‌ى قوربانیه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه كوژراو‌و بریندار هه‌یه، چونكه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چەکدار بونیان هه‌بوه".
Your Comment