AP ١٤٠١ خەرمانان ١٨ ٠٠:٤٣

شاژنی بریتانیا كۆچی دوایی كرد

شاژنی بریتانیا كۆچی دوایی كرد

شاژنە ئەلیزابێسی دوەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا دوای حەوت دەیە حوکمڕانی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شاژنە ئیلیزابێسی دوەم، شاژنی بریتانیا ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا له‌ سكۆتلاند كۆچی دواییكرد.

خێزانی شاهانه‌ی بریتانیا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "شاژنه‌ ئیلیزابێسی دوه‌م، شاژنی بریتانیا (ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ كاتی بریتانیا) له‌ سكۆتلاند كۆچی دواییكرد".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ته‌رمی شاژنی بریتانیا ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكی پاڵمۆڕاڵ له‌ سكۆتلاند ده‌مێنێته‌وه‌ و ته‌واوی ئه‌ندامی خێزانی شاهانه‌ش به‌ر له‌ مردنی له‌گه‌ڵیدا بون، سبه‌ینێش به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

شاژنە ئیلیزابێسی دوەم به‌مه‌به‌ستی راسپاردنی لیز تره‌س بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی بریتانیا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ سكۆتلاند، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه‌ كۆشكه‌كه‌ی له‌ له‌نده‌ن، ئه‌مڕۆش پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند، كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

News ID 43445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha