AP ١٤٠١ خەرمانان ١٣ ١٠:٣٩

کتێبی "خۆزگە" لە نووسینی عەتا ساڵح پوور پەردەی لەسەر لادرا

کتێبی "خۆزگە" لە نووسینی عەتا ساڵح پوور پەردەی لەسەر لادرا

عەتا ساڵح پوور شاعێری سەقزی کۆمەڵە شێعرێکی بە کتێبخانەی وێژەی کوردی زیاد کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە کۆمەڵە شێعری عەتا ساڵح پوور بە ناوی "خۆزگە" لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی سەقز بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعێران، نووسەران، ڕەخنەگرانی وێژەی ئەدەبی و هەواڵنێران و هەروەها لایەنگرانی وێژە و ئەدەبیاتی کوردی بەڕێوەچوو.

لە ئەو کۆبوونەوە شاعێران و ڕەخنەگرانێک وەکوو مامۆستا ئاسۆ، ئەمین گەردیگلانی، ئازاد سەید ئیبراهیمی "هۆگر" و ژمارەیەکی تر لە ئەدیبان سەبارەت بە کۆمەڵە شێعرەکەی عەتا ساڵح پوور قسەیان کرد و خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ئەو بەرهەمەیان خستە ڕوو.

لە کۆتاییشدا کتێبی "خۆزگە" پەردەی لەسەر لادرا.

News ID 43376

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha