AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ٠٩:٣٥

بۆ گفتوگۆ لەسەر هەندێک بابەت؛

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند کە فواد حسێن ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە و ناوچەیی و هەروەها دانوستانەکانی ڤیهەنا گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند کە فواد حسێن ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران دیدار دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەحاف زیادی کرد: وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی خۆی دیدار دەکات و سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و ڕێگاکانی گەشەی ئەو پێوەندییە لە دریژەی بەرژەوەندی دوو نەتەوەکە گفتوگۆ دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دوولایەنەکە لە ئەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پێوەندی ئێران و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس و نوێترین پرسەکانی هاوپەیوەند بە دانوستانەکانی ڤیەناوە گفتوگۆ دەکەن.

News ID 43294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha