بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، لە دیدار لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت وتی: لە درێژەی تەمەنی یەک ساڵەی دەوڵەتی سێزدەیەم چالاکی زۆر لە بوارە جیاوازەکان لە پارێزگا ئەنجام دراوە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئابووری و بژێوی خەڵک بەرەو باشی بچێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم ماوەیەدا هەر بەرنامەیەک کە ئەنجام دراوە لەسەر بنەمای بژێوی ژیانی خەڵکە و زۆربەی بەرنامەکانیش بە خەڵکی بوونەوە چووەتە پێشەوە.
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: تەواو کردنی سەرجەم پڕۆژە ناتەواوەکانی دەولەت لە ساڵانی ڕابردوو یەکمایەتی ئێمەیە.
زارعی کووشا درێژەی دا: یەکێکی دیکە لە قەیرانەکانی پارێزگا پرسی ئاوە کە لە بانە چارەسەر بووە و ئاوی سنەش بەزوویی چارەسەری دەکەین.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی دایە سەر بەرنامەکانی هەفتەی دەوڵەت و ڕایگەیاند: 600 پڕۆژە بە بڕی 3 هەزار و 200 ملیار تمەن لە بوارە جیاوازەکان دەکرێتەوە و یان دەست پێدەکەین کە هیوادارین خەڵکی پارێزگا بەهرەیان لێ بەرن.
Your Comment