AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣١ ١٢:٤١

کەنعانی :

بەردەوامین لە پێوانی رێگای دانوستان/ ئەمریکا وەڵامی نەداوەتەوە

بەردەوامین لە پێوانی رێگای دانوستان/ ئەمریکا وەڵامی نەداوەتەوە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و شێوەی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئێران، وتی: هەر لە ڕێگای دانوستانەکانین و ئیزن بدەن کە جارێ لەسەر وردەکارییەکان باس نەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا و شێوەی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئێران وتی: بەتواوەتی دەتوانین بڵێین کە هێشتا لەسەر ڕێگای دانوستانەکانین و ئیزن بدەن تا لەسەر وردەکارییەکان کە هێشتا ڕوویان نەداوە، باس نەکەین.

ئەمریکا هێشتا وەڵامی نداوەتەوە

ناوبراو جەختی کرد: تا ئێستا ئەمریکا وەڵامێکی بە پێشنیارەکانی لایەنی ئەورووپی نەداوەتەوە.

کەنعانی بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا پێشکەوتنی باشمان هەبووە، ڕایگەیاند: دانوستان کۆمەڵێکە و ئەبێ لەسەری ڕێککەوتن بکرێت. تا کاتێک کە لەسەر هەموو بابەتەکان ڕێککەوتن نەکرێت ناتوانین بڵێین کە ڕێککەوتنمان کردووە.

ناوبراو وتی: پێم وایە ئەمریکا بەرپرسی ئێستای دۆخی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕێکنکەوتن تا ئێستایە.

ئێران چاوەڕوانی لایەنی بەرانبەر نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی لایەنی بەرانبەر نابێت، ڕایگەیاند: چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیێندراوە کە ئێمە ڕەوتی بژێوی ژیان و ئابووری وڵاتمان گرێ نەداوەتە ڕەوتی دانوستانەکانەوە و هەر جۆرە هەوڵ و تێکۆشانێکی لایەنی ئەمریکی، لۆبییەکانی ئیسرائیل و بێ کردەوەییەکانی ئەورووپا، نابێتە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەست لە داواکاییەکانی خۆی هەڵبگرێت.

گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان لەبەرژەوەندی هەر دوولایە

کەنعانی لە درێژەی کۆنگرەکەدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیران و عەرەبستانیش وتی: پرسی هاوبەش و جۆراوجۆرمان لەگەڵ عەرەبستان لە بواری دوولایەنە و ناوچەیی هەیە و گفتوگۆکان بۆ دەسپێکردنەوەی پێوەندی فەرمی دوو وڵاتەکە بەرژەوەندی هەر دوولا دابین دەکات.

ناوبراو وتیشی هەرچەندە جیاوازی ڕا لە هەندێک بابەت هەیە بەڵام ڕەوتی گفتوگۆکان ئەرێنییە و لایەنی بەرانبەریش هەنگاوی باشی هەڵیناوە.

تورکیا روانگەی خۆی لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕاست بکاتەوە

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێوەندی سووریا و تورکیا جەختی کرد: حکومەتی تورکیا باشتر وایە ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕاست بکاتەوە و بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ سووریا ڕۆڵ بگێڕێت.

گۆڕینەوەی زیندانییەکان پێوەندی بە ڕەوتی دانوستانەکانەوە نییە

کەنعانی سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کرد: پرسی زیندانییەکان لە چوارچێوەیەکی مرۆڤانەوە بڕوانین پێیدا و چارەنووسی ئەوان گرێ نەدەینە دانوستانەکانی ڤیەناوە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆش لەگەڵ ئەمریکا باسمان کردووە و هیوادارین بە شێوەی ئەرێنی بچێتە پێشەوە.

News ID 43222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha