AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٩ ٢٠:١٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا:

بەرز بوونەوەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا، هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگای جیهانی

بەرز بوونەوەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا، هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگای جیهانی

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە کاردانەوە بە هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی خەیام پاگەندەی کرد کە قووڵ بوونەوەی پێوەندییەکانی ڕووسیا و تاران، هەڕەشەیە بۆ سەر کۆەمڵگای جیهانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئەناتۆڵی لە کاردانەوە بە هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ لە هاویشتنی سەرکەوتوانەی مانگیلەی خەیام بۆ خولەی زەوی، بە هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک سەبارەت بە شێوەی بەکارهێنانی ئەو مانگیلەیە پاگەندەی کرد کە بەرز بوونەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران هەڕەشەیەکە لە دژی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ئەناتۆڵی ئاماژەی نەداوەتە سەر ناوی، پاگەندەی کرد کە مانگیلەی خەیام "توانای سیخوڕی" کردنی هەیە.

News ID 43122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha