تورکیا گەڵاڵەی ناوچەی ئەمن لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریای پشت گوێ نەخستووە

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر بە بیانووی بەرەنگاریی لە گەڵ پەکەکە رایگەیاند کە گەڵاڵەی ناوچەی ئەمن لە باشووری تورکیایان پشت گوێ نەخستووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،رەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ دووشەمە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند کە ئەنقەرە پلانی بۆ کردنەوەی هێڵی ئەمنی 30 کیلۆمەتری لە سنوورەکانی باشووری خۆی لە باکووری سووریا وەلاوە نانێت.

ئەردۆغان لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم وڵاتە لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا زیادی کرد: هیوادارین بەمزوانە باکووری سووریا لە پەکەکە و یەپەگە پاک کەینەوە.

News Code 43103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha