AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣ ١٥:٥٣

ڕێنماییە پزیشکییەکان لە هەوای گەرمدا؛

جەڵتەیی گەرمایی چییە و نیشانەکانی چین؟

جەڵتەیی گەرمایی چییە و نیشانەکانی چین؟

گەرم بوونی هەوا لێکەوتەی زۆر بەدواوەیە کە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر جەڵتەی گەرمایی لە ئەو بارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاوبردن دەتوانێت زیاترین لێکەوتەی ڕۆژانی گەرمی هاوین بێت. بەڵام، ڕۆژانی گەرمی ساڵ، لێکەوتەی مەترسیدارتری بەدواوەیە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر جەڵتەی گەرمایی.

جەڵتەی گەرمایی چییە و چ نیشانەگەلێکی هەیە

جەڵتەی گەرمایی، مەترسیدارترین لێکەوتەی تاوبردنە کە دەتوانێت ببێتە هۆی مەرگیش. کەواتە کەسانێک کە تووشی جەڵتەی گەرمایی دەبن، پێویستیان بە هەوڵی بەپەلە و فریاکەوتنە. چونکوو، ئەگەر ڕەوتی دەرمانیان دوابکەوێت، لەگەڵ مەترسی مەرگ بەرەوڕوو دەبنەوە.

نیشانەکانی جەڵتەی گەرمایی بریتین لە چوونە دەرەوەی گەرمای لەش، وشکی و داخ بوونی پێست، لێدانی توندی دڵ، سەرئێشەی زۆر و سەرەگێژە، دروست بوونی کێشە لە قسە کردن، گۆڕاناکری فشاری خوێن و لەدەست دانی وشیاری.

چۆن لەگەڵ ئاوەها نەخۆشێکدا بەروەڕوو ببینەوە؟

کەسێک کە تووشی جەڵتەی گەرمایی بووە، ئەبێ خێرا بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی فێنک و پێوەندی بە هێزەکانی فریاکەوتنەوە بگیردرێت.

دەرهێنانی خێرای جلی نەخۆشەکە، حەمام دان بە ئاوی سارد(نەک سەهۆڵی)، بەکارهێنانی کۆپرسی سەهۆڵ لەسەر سەر و مل، ژێر باڵ و ڕان، لە ئەو کارانەیە کە دەتوانن تا گەییشتنی فریاکەوتن ئەنجام بدرێن.

News ID 42924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha