بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل بێن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمنیی لە جەدە وتی: دانوستان لە گەڵ ئێران باش چوەتە پێشەوە بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئامانجی خۆی.
فەیسەل بێن فەرحان جەختی کرد: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی ئاسایی ریاز و تاران ببووژێتەوە و دەستی عەرەبستان بەرەو تاران درێژ کراوەتەوە.
وتیشی: هیچ جۆرە پلانێک سەبارەت بە هاوکاری سەربازی یان تەکنۆلۆژیکی لەمکۆبوونەوە لە نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل باس نەکراوە و گەڵاڵەیەک بە ناوی ناتۆی عەرەبی بوونی نیبە.
Your Comment