ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: خەڵکی فەلەستین سەرەڕای بوردمان، وێرانی و هێرشەکانی ئیسرائیل پاڵپشتی لە بەرخۆدان دەکات و هەموو شەڕەکانی ئەم دواییە لە وەڵام بە هاواری خەڵکی قودسی داگیرکراو و لە وەڵام بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە دژی قودس ئەنجام دراوە.
شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی داگیرکراو یاسایەکی نوێی سەلماند و ئەگەری شکستی گەڵەڵەی ئیسرائیلی نیشان دا و جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە قودس سەرەڕای هەموو دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، هێشتا عەرەبی و ئیسلامییە و واش دەمێنێتەوە.
لەهەمان پێوەندیدا وردە سەعد هەواڵنێری هەواڵدەری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ محەمەد عەبدوڵڵا شلح لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەقی گفتوگۆکە دێت:
چڕ بوونەوەی بەرخۆدان بە شێوەی جیاواز لەوانە بەرخۆدانی چەکداری لە کەرتی ڕۆژاوا لە هفتەکانی دوایی. بە ڕای ئێوە پاشهاتەکانی ئەو ڕەوتە بە پێی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لەلایەن پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر لەلایەک و بڕوا بە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە چییە؟
بەرخۆدان لە فەلەستین بەتایبەتی لە کەرتی ڕۆژاوا ڕوو لە زیاد بوونە و ئەویش دوای هەڵاتنی زیندان لە زیندانی جلبوع دەستی پێکرد.
یەکێک لە هۆارگەلێک کە یارمەتیدەری ئەو دەستکەوتە بوو، بڕوای خەڵک بە بەرخۆدان و بێ بڕوایی بە ڕەوتی چارەسەری ناسراو بە ڕێککەوتنی ئۆسلۆ بە ڕێبەرایەتی ڕێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین لە ساڵی 1994 ە. ئەو بەرەیەی ئکە ئەمرۆ بەرخۆدان دەکەن، هەمانن کە لە سێبەری شکستی چارەسەری سیاسی پەروەردە بوون.
لە ئەنجامدا بڕوای گەنجان بە بەرخحدان ڕژبەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە و ئەوەش لە تەڤل بوونی گەنجان بە بەرخۆدان بەتایبەتی کەتیبەکانی قودس و جەنین، نابلۆس، تولکەرم و خەلیل بەرچاوە.
هاوکات کە لە ئاشتی و کەم بوونەوەی بڕوا بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل قسە دەکەین، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە گەلی فەلەستین چۆن دەڕواننە سەفەری جۆبایدن بۆ ناوچەکە کە بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستینیش چاوپێکەوتنی هەبێت؟ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ئەو سەفەرەدا دەتوانێت چ شتێک پێشکەش بکات؟ ئایا ئەگەری پێشنیاری گەڵاڵەی داهێنان بۆ دەسپێکی ڕەوتی ئاشتی هەیە؟
گەلی فەلەستین بە گومانەوە دەڕواننە سەفەری بایدن بۆ ناوچەکە و پێی وایە کە ئەو سەفەرە لە بەرژەوەندی عەرەبەکان و موسڵمانان نییە؛ بە شێوەیەک کە بە پێی گۆڕانکارییە نوێیە جیهانییەکان؛ بەتایبەتی دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، بەرەو دوا چوونێکی بەرچاو لە ڕوانگەی تاک جەمسەریی ئیدارە کردنی جیهان پێک هاتووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکای ناچار کردووە تا سەفەری ناوچەکە بکات. ئەو لە ئەو سەفەرەدا دەیەوێت هاوپەیمانییەکی نوێ هاوشێوەی ناتۆ پێک بهێنێت کە وڵاتانی عەرەبی لە شەڕی دوایی لە دژی ئێران تێیدا هەبن.
بەڵام سەبارەت بە پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەتوانین بڵێین کە هەڵسوکەوت و هاوکاری ڕژێمی داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی بەس بە لەسەر بنەمای کوتەکە، واتا هەرچی مەحموود عەباس هاوئاهەنگی ئەمنیەتی لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر بکاتەوە، دەرفەتی مانەوە و درێژ کردنەوەی حکومڕانی پێکهاتەی خۆسەر زیاتر دەکاتەوە کە زیاتر لە ئەوەی کە لە بەرژەوەندی خەڵکی فەلەستین بێت، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە، واتا درێژەی ڕەوتی سەپاندنی خواست لە باتی هەندێک ئاسانکاری ئابووری و بەڵێنی درۆ.
Your Comment