AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٦ ١٢:١١

لە ئەرمەنستان:

شەمخانی: ئێران دژی گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە

شەمخانی: ئێران دژی گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر جۆرە هەوڵێکە کە ببێتە هۆی گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نوور نیوز، عەلی شەمخانی لە کاتی گەییشتنی بۆ ئەرمەنستان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە داکۆکی دەوڵەتی سێزدەیەم لەسەر سیاسەتی بنەڕەتی پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، سەفەرەکەی بۆ ئەرمینیای لە هەمان پێوەندیدا وەسف کرد.

ناوبراو جەختی لەسەر هەوڵ بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە لە ڕێگای هاوکارییە ناوچەییەکان کرد و وتی: هەر بۆیە ئێمە لە فۆرمەگەلێک وەکوو 3+3 پاڵپشتی دەکەین.

شەمخانی هیوای خواست کە گفتوگۆکانی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لە چوارچیوەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی هەر دوو وڵاتەکە ببێتە هۆی ئاشتەوایی.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکەیە.

News ID 42691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha