چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵپشتی لە بەربژێری یەکێتی دەکات

یەکێک لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر پاڵپشتی ئەو چوارچێوە لە هەر بەربژێرێک کە یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بیناسێنێت، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، مەحموود حەیاتی بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە هەر ئەگەرێکدا تەنانەت گۆڕینی ژمارەی کورسییەکان، پابەندی ڕێککەوتننە پێشووەکانی لەگەڵ یەکێتی دەبێت، وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە هەر بەربژێرێک کە یەکێتی لە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بیناسێنێت، پاڵپشتی دەکات.

حەیاتی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەموو پارتە سیاسییەکان ئەبێ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەشدار بن تا ژمارەی کورسییەکان بگاتە ئەو ئاستە یاساییە کە بۆ دەنگدان دیاری کراوە، زیادی کرد: بە پێی ڕێساکان، پۆسی سەرۆک کۆماری لە سەردەمی مام جەلالی خوالێخۆشبووەوە، هی یەکێتی نیشتمانی بووە.

News Code 42641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha