بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 لە ئەڵمانیا، وتی: ئێمە هەندێ بەشی ئەو بەیاننامە ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.
وتیشی: ئەم بەیاننامە بێ بنەما، تاک لایەنە و پڕە لە دووپات کردنەوەی سیاسەتی شکست خواردوو کە دەبێتە هۆی دروست کردنی تەنگژە لە سەر ڕێگای دانوستانی ئەتۆمی و هێشتنەوەی گەمارۆکان و ڕێگری لە دابین کردنی ئاسایشی ناوخۆیی کەنداوی فارس.
بۆچوونی ئێوە