پێشانگای نیگارکێشی-خۆشنووسی دوو خانمە هونەرمەند لە سنە کرایەوە

بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری کوردستان پێشانگای نیگارکێشی-خۆشنووسی بەرهەمەکانی "کەژاڵ میرزایی" و "بەهارە ڕەنج پەروەر" دوو خانمە هونەرمەندی کوردستانی لەژێر ناوی "باران" لە یەکشەممە 29 ی جۆزردانەوە لە سینەما بەهمەن خراوەتە بەرچاو هۆگرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو پێشانگا کە کاتژمێر 17 ی یەکشەممە 29 ی جۆزەردان لە ڕێوڕەسمێکدا کرایەوە، 25 تابلۆی نیگارکێشی – خۆشنووسی دوو خانمی هونەرمەندی سنەیی، کەژاڵ میرزایی و بەهارە ڕەنج پەروەر بۆ ماوەی یەک هەفتە دەخرێتە بەرچاوی هۆگرانەوە.

ئەو پێشانگا لە 29 ی جۆزەردان بۆ 4 ی پووشپەڕ هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 16 بۆ 20 لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی سنە میوانداری هۆگرانی نیگارکێشی خۆشنووسییە.

ئەم پێشانگا یەکەم پێشانگای نیگارکێشی خۆشنووسی ئەو دوو خانمە کوردستانییەیە.

News Code 42473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =