ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی

پزیشكێكى پسپۆڕى هه‌ناوى ئاشكرای ده‌كات، لێشاوێکی زۆر خراپی سکچوون‌و ڕشانەوە سلێمانى تەنیوە، ده‌شڵێت:"ژمارەیەکی ئێجگار زۆری نەخۆش داخڵدەکرێن، جارێ نازانرێت ئایا ڤایرۆسە یا بەکتریای ترە، یان کۆلێرایە."

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس:د.هێرش حه‌یده‌ر تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی‌و خوێندکاری دکتۆرا لەنەخۆشیەکانی هەناوی له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردووه‌، "لێشاوێکی زۆر خراپی سکچوون‌و ڕشانەوە ئەمشارەی تەنیوە، ژمارەیەکی ئێجگار زۆری نەخۆش داخڵدەکرێن".

ده‌شڵێت:"جارێ نازانرێت ئایا ڤایرۆسە یا بەکتریای ترە، یان کۆلێرایە، له‌به‌رئه‌وه‌ تکایە ئەم ماوه‌یە هەوڵبدەن کەمترینکات لەدەرەوە نان بخۆن، سەوزەو میوە جوان بشۆنەوە، هەوڵبده‌ن ئاوی بوتڵ یاخود ئاوی فلتەر بخۆنەوە، زوو زوو دەست بشۆن‌و تەعقیمی بکەن".

ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، "جیاوازی ئەم پەتایەی ئەمساڵ لەساڵانی پێشومان، بەشێكی زۆری ئەوكەسانەی تووشی دێن، لەماوەیەكی زۆر كورتدا دووچاری وشكبوونەوەی جەستەو كەمبوونەوەی كانزاكانی جەستەو بەشێکیشیان دوچاری سستی گورچیلەكان دەبن".

News Code 42391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha