AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٨ ٠٨:٤٧

ماڵپەڕێکی جیهانیی:

ئێران گەورەترین زەڕادخانەی مووشەکی باڵستیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە

ئێران گەورەترین زەڕادخانەی مووشەکی باڵستیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە

ماڵپەڕی 19 فورتی فایو لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دا کە مووشەکەکانی ئێران بە خراپترین و توندترین شێوە وڵامی دەستدرێژیکاران دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی 19 فورتی فایو ڕایگەیاندووە کە ئێران لە بواری توانایی سەربازییەوە لە گەڵ ئەمریکا ، چین و چەند وڵاتی دیکە بەراورد ناکرێت؛ بەمەوەشەوە تاران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی چێکردووە تاکوو دڵنیا بێت کە هەر کەسێک بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە بە توندترین شێوەی نا هاوتەریب سزای بدات.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران مووشەکێکی نەناسی لە ڕژەی ساڵانی خۆیدا خستووەتە ڕوو کە بە وتەی کارناسان، باڵە تۆڕییەکانی ئەم چەکە نیشان دەدات کە دەکرێت جۆرێک ڕێنوێنی کەری پێوە بلکێندرێت.

سوپای پاسداران هەروەها جۆرێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تەقینەوەیی بە ناوی شاهێد 136ی نوێ خستووەتە ڕوو . لە ڕاستیدا ئێران گەورەترین و جۆراوجۆرترین زەڕادخانەی مووشەکە باڵشتیکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە.

لەو ڕاپۆرتەدا ڕاگەیێندراوە کە تاران لەم ساڵانەی دواییەدا سەرمایەدانەریی زۆری لە بەرنامەی مووشەکی خۆی کردووە. لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستا 3 مەکۆی مووشەکی ژێرزەوینیی کە پێشتر شاراوە بوون، نمایش داوە.

ژێنڕاڵ کێنت مەک کێنزی فەرماندەی پێشووی سێنتکام وتبووی کە ئێران زیاتر لە 3 هەزار مووشەکی باڵستیکی هەیە. ئەم زەڕادخانە مووشەکی خاڵپێک ، کورت و نێوان بڕی هەیە.

News ID 42313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha