بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیندێپێندێنت، جۆرج دابڵیو بووش، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و هۆکاری دەستدرێژی سەربازی بۆ عێراق و ئەفغانستان، لە وتەدانێکدا لە دالاس، بە هەڵە لە جیاتی وشەی ئۆکراین، وشەی عێراقی بە کار هێنا. هەڵەیەک کە گەرچی بەهەڵە بەکارهێنرا بەڵام راستییەکی سەلماند.
ئەو دانی بەوەدا نا کە هێرش بۆ سەر عێراق بێهۆ و دڕندانە بووە و پاشان رایگەیاند کە هەڵەی کردووە و مەبەستی وڵاتی ئۆکراینا بووە.
شیاوی ئاماژەیە رووسیا لە ٢٤ی فێوریە ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئۆکراین دەست پێ کرد.
Your Comment