چارەسەری نەخۆشی شەکرە بە پێوەندی خانەیی مومکین کرا

لێکۆڵەران دانەهایەکی میکرۆژێلییان داهێناوە کە پێوەند دانی خانەکانی تایبەت بە پانکراس بە جەستەی نەخۆشانی شەکرە ئاسان دەکاتەوە و یارمەتی چارەسەر کردنی نەخۆشی شەکرە ئەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس، لێکۆڵەران هیوادارن لە داهاتوو بە یارمەتی پێوەند دانی خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین، پاشکەوتی هۆرمۆنە گرینگەکان زۆرتر بکەنەوە و بەم شێوە نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری یەک چارەسەر بکەن.

دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ پێوەند دانی ژمارەیەک خانەی نوێ بە بێ پێویست بوونی دەرمان دەستکەوتێکی گەورەیە.

ئەم چارەسەرە هێشتا لە سەر مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە و ئەم لێکۆڵینەوە لە ژۆرناڵی ساینس ئەدۆسێنز بڵاو کراوەتەوە.

News Code 42011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =