کچە تێکواندۆکاری کوردستانی میداڵیای بۆڕۆنزی ئۆلەمپیکی هاوینی برازیلی وەرگرت

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: نوسەیبە شەهبازی کچە تێکواندۆکاری کوردستانی میداڵیای بۆڕۆنزی ئۆلەمپیکی هاوینی برازیلی وەرگرت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆڵایی لەم بارەوە وتی: حەوتەمین رۆژی یارییەکانی ئۆلەمپیکی نەژنەواکان لە شاری کاشیاسی برازیل بەڕێوە چوو و ٤ تێکواندۆکاری وڵاتمان تێیدا بەشدار بوون.

ئەو وتیشی: نوسەیبە شەهبازی کچە تێکواندۆکاری کوردستانی لەم پێشبڕکێیانەدا بەشدار بوون و لە کۆتاییشدا میداڵیای بۆڕۆنزی بەدەست ‌هێنا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یانەی تێکواندۆی وڵاتمان لە ٢٤ەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی نەژنەواکانی وڵات بە وەرگرتنی ٤ میداڵیای زێڕ، ٢ زیو و ٤ بۆڕۆنز کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.

News Code 41995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =