خەڵاتی "ئیبرایم ئەحمەد" بەخشرایە سەلاحەدین دەمیرتاش

دامەزراوەی ئیبرایم ئەحمەد نووسەری کورد، خەڵاتی ساڵانەی خۆیی بۆ ساڵی 2022 بەخشییە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتی ساڵی 2022 ی دامەزراوەی ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر و ڕووناکبیری کورد، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرانی کورد لەوانە فەلەکناز ئۆجا نوێنەری ئێزدیی هەدەپە، سزایی تەملی نوێنەری ئەو پارتە لە وان، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و قوباد تاڵەبانی، بەخشرایە سەلاحدەین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

بە پێی ماڵپەڕی فەرمی هەدەپە، ئەو خەڵاتە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی لەلایەن شەهناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکی دامەزراوەی ئیبراهیم ئەعمەد، بەخشرایە فەلەکناز ئۆجا بە نوێنەرایەتی لە دەمیرتاشەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە پەیامێکی کورتی بڵاو کردەوە:

زۆر خۆشحاڵم و شاناز دەکەم بە ئەوەی کە منتان شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دی. یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو مامۆستا پایەبەرزە بەرز ڕادەگرم. دەسخۆشی لە بەرپرسانی ئەو دامەزراوە دەکەم.

News Code 41964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =