گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نادەستوورین

کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق"سۆمۆ" رایگەیاند: هیچ هەرێمێک نییە سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردنی نەوت و گاز.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق " سۆمۆ" رایگەیاند، بۆ هیچ هەرێمی سەربەخۆ نییە بەشێوەیەکی تاکلایەنە و لەدەرەوەی ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی گرێبەست لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بکات.

سۆمۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، حکومەتی فیدراڵی مافی چاودێری و سەرپەرشتی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا ئەگەری دۆزینەوەیان هەیە."

لە راگەیەندراوەکەی سۆمۆدا ئەوەش هاتووە،گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم نادەستورین و هیچ هەرێمێکی سەربەخۆ لەناو عێراقدا ناتوانێت گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکات.

ئەمە جاری چەندەمە کە کۆمپانیای سۆمۆ راگەیەنراو لەبارەى گرێبەست و هەناردەکردنی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بڵاودەکاتەوەو هۆشداری دەداتە هەرێم.

هەفتەى رابردووش وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، کە حکومەتی عێراق دەست دەکات بە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی و دەبێت هەرێمی کوردستان مەلەفی نەوت رادەستى بەغدا بکات بەپێچەوانەوە هەرێم خۆی بەرپرسیار دەبێت لەپێشێلکارییە دەستورییەکان.

News Code 41958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha