شەڕی ناوخۆیی هێڵی سووری ئیمەیە/ حیزبوڵا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەمێنێتەوە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتی: تا کاتێ مەشقی سەربازی ڕژیمی زایۆنی درێژەی هەبێت، حیزبوڵا لە حاڵەتی ئامادەباشدا دەمێنێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا لەم بارەوە وتی: دوژمنان لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵیان دا بەرخۆدانی خەڵک بشکێنن بەڵام هەموو پیلان و پرۆژەکانیان لە گەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەوە.

ئەو وتیشی: سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ وتوویە بەدوای شەڕەوە نین بەڵام ئێمە لەم وتانە دڵنیا نین بۆیە تا کاتێ مەشقی سەربازی ڕژیمی زایۆنی درێژەی هەبێت، حیزبوڵا لە حاڵەتی ئامادەباشدا دەمێنێتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە جۆراوجۆری ئایینەکان لە لوبنان، رایگەیاند: لەم ماوەیەی دواییدا زۆر کەس هەوڵیان دا لوبنان بخەنە نێو شەڕێکی ناوخۆییەوە بەڵام نەیانتوانی ئەم کارە بکەن. شەڕی ناوخۆیی هێڵی سووری ئێمەیە و ئیزن بە پێکهاتنی وەها شەڕێک نادەین.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەم وڵاتە، ڕوونی کردوەە: پارلەمان گرینگترین ڕێکخراوەی لوبنانە چونکوو دانانی یاسای هەڵبژاردنی کارامە و کاریگەر پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

نەسروڵا داکۆکی کرد: ئێمە خوازیاری دامەزراندنی دەوڵەتێکی توانا و بەرانبەریخوازین و هیچ لایەن و حیزبێک بە تەنیایی توانای پێک هێنانی وەها دەوڵەتێکی نییە بۆیە دەبێ بە هاوکاری یەکتر بۆ پێکهێنانی دەولەت هەوڵ بدەین.

News Code 41922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha