AP ١٤٠١ گوڵان ٩ ٠٩:٠٢

ڕەئیسی لە دیداری باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی:

ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو پەروەردە کردنی مار لە باخاڵە

ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو پەروەردە کردنی مار لە باخاڵە

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕژێمێکی لاوازە، وتی: تیرۆریستی دەوڵەتی، پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ و ...، هیچ یارمەتییەکی بە مانەوە و ئاسایشی ئیسرائیلی نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدار لەگەل باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: مانگی ڕەمەزان مانگی دروست بوونی شوناسی کۆمەڵگای ئیسلامییە.

ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لە ئەم مانگەدا ئۆمەتی ئیسلامی پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە.

جریان تکفیر تبدیل به پیاده نظام دشمنان امت اسلامی شده است

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ئیسرائیل هێشتا هەر هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئۆمەتی ئیسلامییە و فەلەستینی ستەملێکراو ڕەمزای یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامییە. ئەگەرچی ئێستا فەلەستین قوربانیی سەرەکی ئەو ڕژێمەیە بەڵام لەبیر کردن و بێ باکی هەمبەر ئەو بابەتە داوێنی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و شوناسی جیهانی ئیسلامی دەگرێتەوە.

وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە وەکوو کسێک وایە کە مارێک لە قۆڵی خۆیان پەروەردە دەکەن و ئەو کارەش بێ گومان دەبێتە هۆی توورەیی دوو ملیار موسڵمانی جیهان و ڕقی ئازادیخوازان.

News ID 41742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha