AP ١٤٠١ گوڵان ٨ ١١:٣٨

نووری مالیکی:

تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان بەدوای دەسەڵاتەوەیە

تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان بەدوای دەسەڵاتەوەیە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە بوونی سەربازانی تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان وتی: تورکیا لە ئەو ناوچانە بەدوای بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە جووڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە وڵاتەکەی لێدوانی دا. ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی سەربازانی تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان، وتی: تورکیا لە ئەو ناوچانە بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەروەها وتی: ئەوەی کە ڕوون دیارە ئەوەیە کە تورکیا کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خۆی دەقۆزێتەوە.

News ID 41725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha