هۆشیار زێباری:هێزەکانی پاراستنی شەنگال تیرۆریستن

ئەندامی باڵای نووسینگەی سیاسی پارتی دیمۆکرات لە پەیامێکی تویتەریدا هێزەکانی ئێزدیی پاراستنی شەنگالی هێزی تیرۆریست وەسف کرد و پەیامەکەیی دواتر سڕیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای نووسینگەی سیاسی پارتی و وەزیری دارایی و دەرەوە لە حکومەتەکانی پێشووی عێراق لە هەژماری تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هێزە ئێزدییەکانی پاراستنی شەنگال(یەبەشە) ی تیرۆریست و سەر بەپەکەکە وەسف کرد.

نابراو لە ئەو پەیامەدا نووسی: ئەوەی لە شەنگال ڕوو دەدات، کارەساتە. هێزە تیرۆریستەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەبەشە بە سەر ئێزدییەکانی شەنگال زاڵ بوون و پەکەکە و یەبەشە لە باری سیاسی و داراییەوە لەلایەن حەشدی شەعبی و فالح فەیازەوە پاڵپشتی دەکرێن و هێزە عێراقییەکانیش توانای شاردنەوەی ڕێککەوتننامەی شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچە نین و بۆ گۆڕینەوەی ئەسیرەکانی خۆیان گفتوگۆ دەکەن، ئەوە شەرمهێنەر نییە؟

بەڵام زێباری چەند کاتژمێر دواتر ئەو پەیامەی بە بێ هیچ شرۆڤەیەک لە هەژماری کەسیی خۆی سڕیەوە.

News Code 41676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha