بە هاوکاری هەولێر، باکووری عێراق بووەتە مەیدانی تۆڵە کردنەوە

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە، وتی: بە گڵۆپی سەوزی هەرێمی کوردستان، هێڵی باکووری عێراق بووەتە مەیدانی حەسێب و کتێب و تۆڵە کردنەوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود حەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لێدوانێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر عێراق هێنایە ئاراوە. ناوبراو وتی: بە گڵۆپی سەوزی هەرێمی کوردستان، هێڵی باکووری عێراق بووەتە مەیدانی حەسێب و کتێبەکان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح زیادی کرد: هێرشی شەڕکەر و کۆپتەرەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق دوای سەفەری مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ ئەنقەرە، ئەنجام درا. ئەو بابەتە نیشاندەری هاوئاهەنگیی نهێنی نێوان دوو لایەنەکە لە هێرشەکان بۆ سەر باکووری عێراقە.

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق لانیکەم دوو کەسی سڤیل کوژراون. هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاو و توندی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بەرەوڕوو بووەوە.

News Code 41651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha