تاران لە رێگای ئەورووپاوە پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە

لاپەڕەیەکی تویتەری رایگەیاندووە ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاپەڕەیەکی تویتەری کە لە بواری قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا چالاکی دەکات، رایگەیاندووە ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

لەم لاپەڕە بە نێوی ئینتل ئێسکای کە هەواڵە نێودەوڵەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، نووسراوە: ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە وێنەی ناوچە و هەموو ئەمارەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژیکی و ناڤۆکی تێل ئاڤیڤ کە لە یەکەمین هێرشدا دەکرێنە ئامانج، بۆ ئیسرائیل ناردووە.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ٢٤ کاتژمێر پاش هۆشداری سەرۆک کۆماری ئێران بە رژیمی زایۆنی رووی داوە. ئایەتوڵا رەییسی لە رێورەسمی رژەی رۆژی ئەرتەشدا بە زایۆنیستەکانی وت: بچووکترین جووڵانەوەی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناشاردرێتەوە و گەر کردەوەیەک ببینرێت، ناوەندی رژیمی زایۆنی دەبێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە.

News Code 41633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =