ئازادکردنی دراوەکانی ئێمە پێوەندی بە ئەمریکاوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئازادکردنی سەرچاوەکانی خەڵک و گەڕانەوەی پارەکانی ئێران پێوەندی بە ئەمریکاوە نییە، وتی: ئەوەی لە ڤیەنا باسی لەسەر دەکرێت، هەموو خاڵەکانی بەرجام لە بەرچاو دەگرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا وتی: لە ماوەی ١١ مانگی رابردوو لە دانوستانەکاندا وتوومانە تا کاتێ سەبارەت بە هەموو بابەتەکان رێک نەکەوین، لە سەر هیچ بابەتێک رێک ناکەوین. ئێستاش رێککەوتنێکمان لەبەردەستدا نییە کە باسی لەسەر بکەین.

ئەو وتیشی: ئازادکردنی سەرچاوەکانی ئێران و گەڕانەوەی پارە بۆ ئێران پێوەندی بە ئەمریکاوە نییە و ئەوەی ئێمە بەڕێوەی دەبەین، لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران دایە.

ناوبراو راشیگەیاند: شاندێک گەیشتە تاران و سەبارەت بە ئازاد کردنی بەشێک لە داراییەکانی ئێران رێک کەوتنین کە ئەم بابەتە نە پێوەندی بە ئەمریکاوە هەیە و نە ئیزن ئەدەین ئەمریکا لە وردەکارییەکانیدا دەستێوەردان بکات.

کەشی ڤیەنا نەرێنی نییە

خەتیب زادە لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە کەشی نەرێنی لە یەمەن، وتی: ئێران و ١+٤ کردەوەکانی خۆیان ئەنجام داوە و چاوەڕێی وڵامی ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی نیگەرانییەکانن. کەشی ڤیەنا نەرێنی نییە.

مەرجی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڤیەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونی کردەوە: واشینتۆن سیاسەتی وەدواخستنی گرتۆتە بەر و هەر رۆژێک کە وڵامی باش بە بابەتەکان بداتەوە، ئێمە دەگەڕیەوە بۆڤیەنا.

خەتیب زادە سەبارەت بە کارەکانی وەزارەتی دەرەوە لەم مانگانەت دواییدا وتی: ئەمڕۆ بە داکۆکی لەسەر دیپلۆماسی ئابووری، پێوەندی بازرگانی ئێمە لە گەڵ تورکیا، عەمان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارس گەشەی زۆری بووە.

هەروەها راشیگەیاند: جێبەجێ کردنی بەڵگەی هاوکاری ٢٥ ساڵە لە گەڵ چینمان دەست پێ کرد و لە گەڵ بەشە ئابووری و سیاسییەکانی ناچەش پێوەندیمان گرت.

News Code 41619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =