بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی پێنجەمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگر تێبەردان و تاڵان کردنی بنکەی ئەو پارتە بۆ جاری دووهەم و بە بێ هیچ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک، ئەو پارتە بڕیاری داوە نووسینگەی ناوەندی ئەو لقە دابخات و هەموو چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لە ئەو ناوەندە ڕابگرێت.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەسعوود بارزانی ڕۆژی دووشەممە بڕیاری دا نووسینگەی ناوەندی لقی پێنجەمی خۆی لە بەغدا دابخات.
News ID 41424
Your Comment