ڕوانین بە چل ساڵی دووهەمی شۆڕش ئەبێ زانستیانە و دڵسۆزانە بێت

ڕێبەری ئیران وتیان: ڕوانین بە چل ساڵ دووهەمی شۆڕش ئەبێ زانستیانە، بە پێی زانستی ئیسلامی و دڵسۆزناە بێت واتا لەلایەن کەسانێکەوە بێت کە دڵسۆز بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەنگاوی دووهەل لە ڕوانینی قورئان و حەدیسەوە، قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری کاربەدەستانی ئەو ڕێوڕەسمە بەڵاو بووەوە.

کورتەی دەقی قسەکانی ڕێبەر لە خوارەوە دێت:

کارێک کە ئێوە دۆستان سەبارەت بە هەنگاوی دووهەم و بەرنامەڕێزی چل ساڵەی دووهەمی شۆڕش ئەنجامتان دا، کارێکی بەنرخ و گرینگە. لە بنەڕەتدا ئامانج هەر ئەوە بوو کە بتوانین بەرچاوەگەیەک دابڕێژین تا بزانین کە بەرەو کوێ دەڕۆین.

خاڵێکی گرینگی دیکە ئەوەیە کە ئێمە ئەگەر لە سەرەتای شۆڕشەوە کە بیرشیمان نەدەکردەوە کە ئەو هەلەمان هەبێت کە دابنیشین بەرچاوگەیەک بۆ چل ساڵ دابڕێژین، بەدڵنیاییەوە ئەگەر وەها بوایە، دۆخی ئێستامان باشتر بوو. بۆ نموونە ئەو کاتە قەت بیرمان بە هێرشی دراوسێمان سەددام، پرسی گەمارۆدان و یان تەنانەت بابەتی جودایی خوازی نەدەکردەوە، کە ئەگەر بیرمان دەکردەوە بە شێوەیەکی دیکە هەڵسوکەت و پلان ڕێژیمان دەکرد.

ئاڵبەت ئەبێ ڕوانینمان بە چل ساڵە دووهەمی شۆڕش، زانستی و بە پێی زانستی ئیسلامی و دڵسۆزانە بێت. واتا لەلایەن کەسانی دڵسۆزەوە دابڕێژرێت.

News Code 41279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha