بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: کتێبی شانامەی کوردی کارێکی ڕاسپاردەیی نییە کە ئیرشاد ڕایسپاردبێت بەڵکوو بەرهەمێکە کە بە پێی حەزی شاعێر و نووسەرەکەی نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە دکتۆر حەبیبوڵڵا مەحموودیان بەرپرسی بڵاوگەی زاگرۆس وەکوو ناوەندی بڵاو کردنەوەی شاهنامەی کوردی ئیلامی، زیندوو بوونی کۆمەڵگای بە زیندوو بوونی شوناس و شوناس خوازی خەڵکەی ئەو کۆمەڵگاوە وەسف کرد.
ناوبراو وتیشی: شاهنامەی کوردی لە درێژایی مێژو لە بیر و سەر زمانی خەڵکی ناوچەی کوردەواری بە شێوەی شەفاهی باو بووە و کاتێکیش لە حەزی بەڕێز لوتفی لە ئەو بارەوە ئاگادار بووینەوە، داوامان لە ناوبراو کرد کە دەست بە نووسینی شاهنامەی کوردی بکات و ئەویش لە سێ ساڵدا نزیک بە 60 هەزار بەیتی وتووەتەوە کە لە سێ بەرگدا لە چاپ دراوە.
Your Comment