بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: لە سەروبەندی ساڵی نوێی چینی و ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین باشترین ئارەزووەکانم بۆ خەڵک و دەوڵەتی چین هەیە. ئارەزووی سەرکەوتنم بۆ یارییە زستانەکان هەیە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی چینی لە دۆستانی چینی دەکەم.
نابراو جەختی کرد: ئەمساڵ بە دەسپێکی پەنجا ساڵی دووهەمی پێوەندی دیپلۆماتیکی دوو وڵاتەکە، بەرنامەی گشتی ئێران و چین بە هەوڵی بەردەوام، باشتر و بەهێزتر دەچێتە پێشەوە.
Your Comment