AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٠ ١١:٢٣

سەرچاوەکانی هەواڵ، هەواڵیان دا؛

دەستگیری کەسێک بە گومانی پێوەندی لەگەڵ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

دەستگیری کەسێک بە گومانی پێوەندی لەگەڵ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

سەرچاوە عێراقییەکان لە دەستگیرکرانی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا کە لەلایەن لایەنەکانی سەر بە ئەمریکاوە فەرمانی وەرگرتووە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕۆژی شەممە لە دەستگیر کرانی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە ڕایگەیاند کە دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق توانیان کەسێک بە ناوی ئەکرەم قەیسی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا لە نزیکی ناوچەی ئەلدوز دەستگیر بکەن.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە کەسە دەستگیر کراوەکە بە مەبەستی ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ئەو هێرشەدا هاوکاریان کردووە، ئێستا لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانەوە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

لەلایەکی ترەوە ئەحمەد مووسەوی ئەندامێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەلفەتح دەستگیر کرانی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدای پشت ڕاست کردەوە.

News ID 40888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha