بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ وەلانان یان بە پەراوێز خستنی ئە وپارتە هۆشداریی دا و وتی ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان.
غەیاس سورچی، لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلفرات ڕایگەیاند: دوای کۆچی دوایی مام جەلال فراکسیۆنە کوردەکان بەبە چەند دەستەوە دابەش بوون. بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان یەکێتی و پارتی هەیە بەڵام لە ساڵی 2018 ەوە دژایەتی لە نێوان دوو پارتەکە دەبینین.
ناوبراو زیادی کرد: دۆخی بەڕێوەبەرایەتی دوو پارتەکە لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەبینرێت و هەر جۆرە دوو دەستەییەک لە نێوان ئەو دوو پارتە کاریگەری و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان لە باری ئەمنیەتی، سیاسی و ئابوورییەوە دەبێت و ئەوەش بەرەو دژایەتی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە دەڕوات.
سورچی لە درێژەدا وتیشی: هەر جۆرە هەوڵێک بۆ وەلانان یان پەراوێز خستنی یەکێتی دەبێتە هۆی دابەش بوونی هەرێمی کوردستان.
Your Comment