بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وێڕای شرۆڤە کردنی دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەیبینین، پێشكەوتن لە ڕێگای دروستە. ئێمە لە چوار بواردا پێشکەوتنمان هەبوو کە لە لە هەندێک لە بەڵگەکان ڕێژەی کەوانەکان کەمتر بووەتەوە کە سەرکەوتنێکی گەورە بووە.
قبووڵ کراوە کە ئەمریکا نابێت دووبارە لە ڕێککەوتن بچێتە دەرەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە هەموو لایەنەکانی دانوستان لە ڤیەنا قبووڵی بکەن کە نابێت ئەوە کە لە ساڵانی ڕابردوو بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕووی دا دووپات ببێتەوە. ئایدیای بەڕێوەبەرایەتی زۆرمان بە ڕاستبینییەوە لە ڤیەنا پێشکەش کرد کە ئەگەری گفتوگۆ سەبارەت بە دەستەبەرکارییەکانی خۆش کردووە.
Your Comment