بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی عێراقی ناس، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند: هێزە عێراقییەکان هاوکات لە گەڵ چڕ کردنەوەی دۆخی ئەمنیی لە بەغدا، ڕێگاکانی گەیشتن بە پێتەختییان داخست.
بەدوای هاڵاتنی داعشییەکان لە زیندانی حەسەکە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا دۆخی ئەمنییان کۆنترۆڵ کرد و ڕایانگەیاندووە ئێستا ئەم سنوورە هێمنە و دۆخی ئەمنیی جیگیرە.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش پێشتر ڕایگەیاندبوو سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا هێمنە و دۆخی ئەمنیی جیگیرە.
بۆچوونی ئێوە