بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیام جەلالی ڕایگەیاند: بە پێی بارینی بەفر و کڕێوەی قورس لە هەفتەی ڕابردوو هێشتا ڕێگای ژمارەیەک لە گوندەکانی پارێزگا داخراوە و لە بەفردا گیریان کردووە، دوێنێ لەسەر داوای فەرمانداری سەقز بۆ ئەوەی کە ژمارەیەک لە گوندەکانی ئەو شارە هێشتا ڕێگاکانیان نەکراوەتەوە بە کۆپتەری ئەو ناوەندە مادەی خۆراکی بۆ چوار گوند نێردرا.
ناوبراو درێژەی دا: لە ئو هەڵمەتەدا کە سێ کاتژمێری خایاند 250 پاکێجی خۆراکی 72 کاتژمێرە لەوانە نان، برنج، ئارد، تۆن ماسی، خورما و جرەکانی کۆنسێرڤ بە گوندەکانی هرمی دۆڵ، جەعفەر ئاباد، عەبدول ئاباد و حاجی مەمدان پێشکەش کرا.
کارگێڕی مانگی سووری کوردستان زیادی کرد: مانگی سووری کوردستان ئامادەیە لە ئەگەری داواکاری لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگاشەوە لە ڕێگای کۆپتەر مادەی خۆراکی بنیرێتە ئەو گوندانەی کە هێشتا ڕێگاکانیان نەکراوەتەوە.
Your Comment