ئێران، ڕووسیا و چین مەشقی سەربازی هاوبەش بەڕێوە دەبەن

نووسینگەی میدیایی ئۆقیانووسی پاسیفیک ڕووسی ڕایگەیاند: مەشقی سەربازی هاوبەشی ئێران، سووریا و چین بەڕێوە دەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ریانووستی، باڵویزخانەی ڕووسیا لە تاران پێشتر وتبووی ئەم مەشقە سەربازییە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت.

ئەمە دووهەمین مەشقی سەربازی هاوبەش نێوان ئێران، ڕووسیا و چین لە سێ ساڵی ڕابردوو دایە. ئەم وڵاتانە لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ مەشقێکی لەم شێوەیان بەڕێوە بردبوو.

ئێران و رووسیا ڕێبەندانی ٩٩ لە دەریای عەمان و ئۆقیانووسی هیند مەشقی سەربازی هاوبەشیان بەڕێوە برد و خەرمانانی ٩٩ش هێزی دەریایی ئێران لە مەشقی هێزی دەریایی رووسیا لە دەریای خەزەر بەشدارییان کرد.

ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە حاڵێک دایە کە سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران لەم حەوتەدا بۆ سووریا سەفەر دەکات.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیانیش حەوتەی پێشوو بۆ چین سەفەری کرد

News Code 40760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =