AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٩ ٠٨:٣٢

مێهر لێکی دایەوە؛

گۆڕانی ڕاسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

گۆڕانی ڕاسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

لە حاڵێکدا تەنیا ٣ رۆژ تا ٣١ی دیسەمبەر واتا کاتی دیاریکراوی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ماوە، هەموو شتێک نیشاندەری درێژەی بوونی هێزە سەربازییەکان لەم وڵاتەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ٣ رۆژ تاکوو کاتی دیاریکراوی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ماوە، فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا ڕایدەگەینن نایانەوێ لە عێراق بڕۆنە دەرەوە. کول هارپر وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا وتەهایەکی لەم بارەوە دەربڕی.

ئەوەی کە لە هەڵوێستی ئەمریکییەکاندا ڕوونە، ئەوەیە کە نایانەوێ خاکی عێراق بە جێ بێڵن. لە لایەکیترەوە ژێنێراڵ فرانک مەکێنزی سەرۆکی بنکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاند: واشینتۆن ٢٥٠٠ هێزی لە عێراقدا دەهێڵێتەوە.

راستییەکە ئەوەیە کە ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستی و خراپکارانە لە عێراق هاوکات بووە لە گەڵ کاتی دیاریکراو بۆ چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان. بێگومان ئەمە شتێکی کتوپڕ نییە. ئەم ڕووداوانە ڕوونی دەکاتەوە کە واشینتۆن بەدوای پێک هێنانی قەڵشتی ئاسایش لە عێراقە بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی خۆی لەم وڵاتە بدات.

نزیکەی ٣ حەوتە لەمەوبەر بوو کە تیرۆریستەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی مەخموور لە هەولێر کە دوابەدوای ئەوە ٣ کەس کوژران و ١٠ کەس بریندار بوون. جگە لەوەش لە پارێزگای بەسرە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی ڕووی دا کە لە ئاکامی ئەوەشدا ٢ کەس کوژران و ژمارەیەک بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە ڕوودانی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە لە سەروبەری گەیشتنی کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان کتوپڕ نییە و لە پێشەوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

کازم ئەلحاج کارناسی کاروباری ئاسایشی عێراق لەم بارەوە وتی: ئەمریکا هۆکاری سەرەکی نائارامی ئەم حەوتانەی دوایی لە عێراقە. مەبەستی بەرپرسانی کۆشکی سپی ئەوەیە کە بارودۆخی ئاسایشی عێراق نالەبار بنوێنن و لەم دۆخە بۆ درێژەدان بە بوونی خۆیان کەڵک وەربگرن.

ئەمەش ڕوونە کە واشینتۆن لە بۆشایی سیاسی عێراق کەڵک وەردەگرێت و ئەمەش ئاشکرایە نەچوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی بەربڵاو بوونەوەی ئۆپەراسیۆنی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق دژی ئەوان. ئەو گرووپانەی بە ئاشکرایی ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵ ئەمریکییەکان وەکوو داگیرکەر هەڵسوکەوت دەکەن.

News ID 40532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha