سزای ٣ شارۆمەندی کورد لە فەڕەنسە بە تاوانی گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران

٣ شارۆمەندی کوردی عێراق و سووریا کە لە ڕێگای نایاسایی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ ئەورووپا زیاتر لە یەک ملیۆن پۆندیان بە دەست هێنا بوو، بە ٧ ساڵ زیندان سزا دران

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نێوان هەواڵی خنکانی دەیان کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسە و ئینگلیس کە زۆربەیان کوردی عێراق بوون، فەڕەنسە ٣ شارۆمەندی خەڵکی عێراق و سووریای بە تاوانی گواستنەوەی ٥٠٠ کۆچبەر بە زیندان سزا دا.

بە گوێرەی هەواڵی دەیلی میل، محەمەد فیاتە لە سووریا، شارام شۆڕش و عەلی هەلدین لە هەرێمی کوردستانەوە کە مانگی ئاگۆستی پێشوو قۆڵبەست کرابوون، بە بۆنەی قاچاخی ٥٠٠ کۆچبەر لە فەڕينسەوە بۆ بەریتانیا ڕۆژی پێشوو حوکمی کۆتایییان لە سەر درا.

پۆلیسی فەڕەنسە وتوویە ئەم ٣ کەسە بە وەرگرتنی ١٥٠٠ تا ٢٥٠٠ پۆند لە هەر کۆچبەر، ئەوانیان لە فەڕەنسەوە بۆ بەریتانیا گواستۆتە.

News Code 40514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha