تیرۆری سەردار سولەیمانی نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی لەلایەن ئەمریکاوە نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی نیوەڕۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە تیرۆری سەردار سولەیمانی و هاوڕێکاری لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە نمانەی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو، وتی: ئەو تیرۆرە لەلایەن ئەمریکاوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی هاوپەیوەند بە ئەو تیرۆرە هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئێمە لە گفتوگۆکانی ڤیەنا روانینمان بەردەوام بەرەو پێش بووە.

خەتیب زادە وتیش: قسەی ئێمە بە لایەنەکانی دیکە ئەوەیە کە بە ڕوانینی ڕێککەوتن بێنە ڤیەنا؛ سێ وڵاتی ئەورووپی زیاتر لە ڕابردوو دەزانن کە چاوەڕوانی لە ئەوان ئەوەیە، کۆتایی بهێنن بە نەنواندنی کردەوە.

News Code 40502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha