AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٤ ١٤:٤٣

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی:

ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نمایشێکی درۆیە

ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نمایشێکی درۆیە

ئەندامی پێشووی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق وێڕای ڕاگەیندنی ئەوەی کە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نمایشێکی درۆیە، وتی: عێراق هیچ چاودێرییەکی بە سەر هێزە ئەمریکییەکانی بنکەی عەین ئەسەد نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، کاتع ئەلڕکابی ئەندامی پێشووی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق وتی: ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نمایشێکی درۆیە. سەربازە ئەمریکییەکان بە هەموو جیهازات و هێزی خۆیانەوە لە عێراق دان و عێراقیش هیچ چاودێرییەکی بە سەر ئەواندا نییە.

ئەو وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان وەکوو پێشوو لە عێراق دان و لە بەغدا و لە تەنیشتی باڵوێزخانەی ئەمریکا چەکدار دەکرێنەوە. هیچ لایەنێکی عێراقی لە گەڵ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە هاوڕا نین.

شیاوی ئاماژەیە بە پێی یاسای پەسندکراوی پارلەمانی عێراق و هەروەها لە سەر داخوازی گرووپ و لایەنە سیاسییەکان، هێزە ئەمریکییەکان دەبێ تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی خاکی عێراق بە جێ بێڵن بەڵام ئەمریکا نایەوێ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.

News ID 40469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha