ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: چاوی هیوای هەمووان بە ئاشتی و نەمانی نادادپەروەرییە

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی لە پەیامێکدا بۆ مەسێحییەکانی جیهان، وتی: چاوی هیوای هەمووان بە ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان لایەنگرانی دینە ئیبراهیمییەکان و نەهێشتنی ستەم و نادادپەروەرییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە لە پەیامێکدا جێژنی کریمسمەس و لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای پیرۆزبایی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دەقی پەیامەکەیدا هێناویە:لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا، پێغەمبەری ئاشتی و ئاڵاهەڵگری میهرەبانی و هەروەها هاتنی جێژنی کریسمەس وەکوو جێژنی شادومانی مەسێحییەکان لە سەرتاسەری جیهان، بەتایبەتی هاووڵاتیانی نیشتمانپەروەری مەسێحیم پیرۆزبایی دەکەم.

لە ئەم دۆخەی تەشەنە سەندنی کۆرنا مرۆڤ زیاتر لە ڕابردوو پێویستی بە دۆستایەتی و هێنانە دی پەیامی نوورانی و ئاسمانی پێغەمبەرەکانی خودایە. چاوی هیوای هەمووان بە ئاشتی و پێکەوەژیانی لایەنگرانی ئایینە ئیبراهیمییەکان و نەهێشتنی ستەم و نادادپەروەرییە.

News Code 40461

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =