ئێنریکە مورا لە درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا لە ٦ی بەفرانبار هەواڵی دا

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوووپا وێڕای داکۆکی لە سەر بەرزبوونەوەی خێرایی لە چارەسەر کردنی کێشە بەجێماوەکان، وتی: دانوستانەکان لە ٢٧ی دیسەمبەر واتا ٦ی بەفرانبار درێژەی دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مورا جێگری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کاتی درێژەدان بە دانوستانەکانی ڤیەنی ڕاگەیاند.

ئەو لەم بارەوە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: دانوستانەکانی ڤیەنا لە ڕۆژی دووشەمە ٦ی بەفرانبار درێژەی پێ ئەدرێت. کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بۆ وتووێژ و دیاریکردنی ڕێگای داهاتوو دانیشتن بەڕێوە دەبات.

جیک سالیوان لەم بارەوە ڕایگەیاند: واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی خەریکی دیاریکردنی چوارچێوەی کاتیی دیپلۆماسی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانن و دانوستان لە گەڵ ئێران رەنگە چەند حەوتە بخایێنێت.

پێشتریش رابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاندبوو: لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبینین بەرجام ئیدی بوونی نییە و دەبێ سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێ دانوستان بکەین.

News Code 40450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =