دانوستانەکانی ڤیەنا/پیلانی لایەنی رۆژاوایی چییە؟

ڤیەنا لە حاڵێکدا میوانداری دانوستانەکانە کە حەوتەی رابردوو بینەری ئەوە بوو کە لایەنی رۆژاوایی بەدوای تێکدانی وتووێژەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەمڕۆ پاش وەستانێکی یەک حەوتەیی, دیسانەوە دەستی پێ کرد. پێش ئەم راگرتنە, ئێران کە بەدوای بە دەست هێنانی رێگاچارەیەکی جیدی بۆ رێککەوتنی ناڤۆکیە, رەشنووسی دوو بەڵگەی پێشکەشی ٤+۱ کرد کە یەکیان تایبەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و ئەویتر تایبەت بە کردەوە ناڤۆکییەکانە.
راوەستانی تروئیکای ئەورووپیش, لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە ئەم دوو بەڵگەیە رادەست کرا.
لایەنی رۆژاوایی کە پێش بەڕێوەچوونی دانوستانیش بەدوای تاوانبارکردنی ئێران بوو, لە کردەوەیەکدا راستییەکانی پێچەوانە دەکردەوە کە لە درێژەدا ئاماژەی بۆ دەکرێت.
سەرەتا پێش کۆتایی کۆمیسیونی هاوبەشی بەرجام لە هەینی پێشوو, میدیاکان رایانگەیاند دانوستان شکستی هێناوە چونکوو بەڵگە پێشکەشکراوەکانی ئێران زێدەخوازانەیە.
تروئیکای ئەورووپی حەوتەیەک دەرفەتی بوو بیر لە پێشنیاری ئێران بکاتەوە و ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆک‌کۆماری فەڕەنسە وێڕای ڕاگەیاندنی شکستی دانوستانەکان, وتیشی: ئەم دانوستانانە بە بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی و رژیمی زایۆنی سەرناکەوێ.
هەمان رۆژ و پاش کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی کۆمیسیونی هاوبەش, ئێنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: لایەنەکان بۆ راوێژکاری دەگەڕێنەوە پێتەختەکانی خۆیان و درێژەی وتووێژەکان لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات.
پاش ئەم وتانە ئێنریکە مورا ئاماژەی بەم راوەستانە درێژخایەنە کرد و رۆژی سێشەمە رایگەیاند: سبەینێ دەگەرینەوە بۆ ڤیەنا.
لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هاتە دەنگ و وتی: ئەمە دواهەمین شانسی ئێران بۆ واژۆ کردنی بەرجامە. باشتر وایە ئێران ئەمە قبووڵ بکات چونکوو دەمانەوێ بە هاوکاری هاوپەیمانانمان رێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە وزەی ناڤۆکی بکەین.
بە هەموو ئەمانەشەوە ئێران ئەمڕۆ لە حاڵێکدا چۆتە سەر دانوستانی ڤیەنا کە بە هەمان شێوە کە حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی گومانمان هەیە کە ئایا لایەنی رۆژاوایی ئامادەیە گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە یان هەر بەدوای چارەسەری نیگەرانییەکانی خۆیە.

News Code 40276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha